٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٣٧
 لەشاری ئیزمیری تورکیا دووکەس کوژرا و ١١ کەسی تر برینداربوون

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری” ئیزمیر “ی خۆرئاوای تورکیا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.

 لەشاری ئیزمیری تورکیا دووکەس کوژران و ١١ کەسی تر برینداربوون


به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری ئیزمیری خۆرئاوای تورکیا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە. میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، تەقینەوەکە لەبەردەم دادگای ئیزمیر روویداوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان دوو کەس کوژراوە و ١١ کەسی تر برینداربووە. ھاوکات سەرچاوەیەک لەپۆلیسی تورکیا ئاشکرایکردووە، لەگەڵ تەقینەوەکە شەڕوپێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و دوو چەکدار روویداوە و بەوھۆیەوە، ھەردوو چەکدارەکە کوژران. بەپێی ھەواڵی سەرچاوەکان، ئەو تەقینەوەیە لەلایەن سێ چەکدارەوە ئەنجامدراوە کەدووانیان لە رووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراون، لەئێستاشدا گەڕان بەداوی ئەنجامدەری سێیەم لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بەردەوامە.